بایدن: ئەمریكیەكان منیان دەوێت
كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی ئەمریكا، لە كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیداڕایگەیاند، ئەمریكیەكان من هەڵدەبژێرن و جارێكی تر نایانەوێت ترەمپ ببێتەوە بەسەرۆكی ئەمریكا.
جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی ئەمریكا، لە بارەی هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەیی و ئامادەكاریەكانی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەمریكا دەیەت من ببمە سەرۆكی وڵاتەكە و جارێكی دیكە حەز بەچارەیی دۆناڵد ترەمپ ناكەن و كارێك ناكەن كە بازرگانێك ببێتەوە بەسەرۆكی وڵاتەكەیان.
ئەو قسانەی جۆ بایدن لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ لە كەمپینی سەرۆكایەتیەكەیدا لە وڵاتەكەیدا زۆرترین كۆبونەوە و لایەنگر كۆدەبێتەوە و پشگیریەكی گەورە دەكرێت لە چەندین ویلایەت بۆ ئەوەی ببێـەوە بەسەرۆكی ئەمریكا.
هەریەكە لە دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن كاندیدی حزبەكانیانن بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا و بەپێی زۆرترین پێشبینیش جۆ بایدن دەبێتە سەرۆكی ئەو وڵاتە.