پیلۆسی: ترەمپ شیاوی ئەمریكا نەبووە و ناشبێت
سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا هیچ شیاوی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی نییە و ناشبێت، وتیشی لەوەتەی ترەمپ سەرۆكە هیچ شتێك لە وڵاتەكەیدا باش نەبووە.
نانسی پیلۆسی، سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكاڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كەسێكی باش و شیاو نییە و بەشێكی زۆر لە كارەكانی هەڵەن و خۆشی شیاوی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی نییە و نەدەبوو ئەمریكا ترەمپی وەك سەرۆكی ئەو وڵاتە دەستنیشانبكردایە.
پیلۆسیی دەشڵێت: من لە كارەكانی ترەمپ زۆر نیگەرانم و ناتوانم ئەوەندە بەباشیی بڕوانمە كارەكانی و پێشم وایە نابێتەوە بەسەرۆكی ئەمریكا و كاریی واباشیشی نەكردووە متمانەی ئێمەی ئەمریكی بەدەست بهێنێت.
ئەو قسانەی نانسب پیلۆسی سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا، لەكاتێكدایە پێشتریش ئاڵۆزیەكی زۆر هەبوو لە نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و نانسی پیلۆسی بە ڕادەیەك یەكتریان لە بەرچاومیدیاكان دەشكاند و ترەمپیش تویتی توندی لەسەر نانسی پیلۆسیی دەكرد