ئۆباما چۆن ئێرانیەكانی خەڵەتاند؟
ماڵپەڕیی ستۆپت ئیندیپەیدن راپۆرتێك دەربارەی پارچە ئاسەوارێك دەخاتەروو كە تێیدا باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا چۆن توانیویەتی كۆماریی ئیسلامی ئێران بخەڵەتێنێت و یاریی بە كەسایەتییە سیاسیە گەورەكانی ئەو وڵاتەبكات.
ستۆپت ئیندیپەیدن رووداوەكە بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ئێوارەی ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٣ ،کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی چاوپێکەوتنی نێوان ئۆباما و رۆحانی سەرۆکی ئێرانی نیشان دەدا، ئۆباما پارچە شوێنەوارێکی زیوی بەدەستەوەبوو وتی ئەم پارچە شوێنەوارە زیوە نرخەکەی یەک ملیۆن دۆلارە.
دەشڵێت ئەو پارچە شوێنەوارە تەمەنی ٢٧٠٠ ساڵە و لە ئێرانەوە گەیشتووەتە بازاڕی بازرگانی شوێنەوار لە نیویۆرک،و ئۆباماش باس لەوەدەكات كە بەڕێوبەرایەتی گومرگی ئەمریكا دەستی بەسەرپارچە ئاسەوارەكەدا گرتووە و ئەمریكاش وەک نیازپاکییەک دەیگەڕێنینەوە بۆ گەلانی ئێران.
ئەم هەواڵە ئێرانیەكان دڵخۆش دەكات و محەمەد علی نەجەفی، بەرێوەبەری شوێنەوار و گەشتوگوزاری ئێران کە ئەوکات گەیشتبووە نیویۆرک لەگەڵ سی ئێن ئێنی گفتۆدەكات و دەڵێت:” ئەم شوێنەوارە وەک یادگارییەکی ئەمریکا بۆ ئێرانییەکان وەردەگرین.”کاتێکیش کە گەڕایەوە بۆ ئێران ، لە فڕۆکەخانەی میهرئاباد لە تاران لە بەردەم میدیاكاندا وتی: “هیوادارم ئەمە سەرەتایەک بێت بۆ گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارەکانی تری ئێران لەدەرەوە”!
ووێنە: محەمەد علی نەجەفی، بەرێوەبەری شوێنەوار و گەشتوگوزاری ئێران
دوای دوو هەفتە، هەر لە شاری نیویۆرک و لە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان پرۆفیسۆر ئۆسکار وایت موسکارێللا، بە میدیاکانی راگەیاند: ئەو پێکە، ریتۆنەی ئۆباما داویەتی بە رۆحانی تەنها یەک عەیبی هەیە، ئەویش ئەوەیە تەزویرە، و تەمەنی تەنها ١٤ ساڵە نەک ٢٧٠٠ ساڵ.
وتیشی: ئەو پارچەیە قاچاخچییەكان دروستیان کردووە و دواین جار بە نۆسەد و نەوەد و پێنج هەزار دۆلار فرۆشراوە و هیچ پەیوەندیەكی بەپارچ ڕاستەقینەكەوەنییە.
كورد و پارچە شوێنەوارەكە
دوابەدوایی ئەو بابەتە بەشێكی زۆر لە ڕۆژنامەنوسان و كەسایەتی كورد كەوتنە گفتوگۆ كردن لەسەر ئەو پرسە و هەندێک لەمیدیا کوردییەکان نوسیبویان ، دەبوو ئێمە وەک کورددەبێت داوا بکەین ئەو شوێنەوارە گرنگە بدرێتەوە بە کورد، چونکە هی میدییەکانەو لە ئەشکەوتی کاڵماکەرەی لای لوڕستان دۆزراوەتەوە و بردراوە بۆ بازاڕەکانی نیویۆرک.
ووێنەی چارچە شوێنەوارەكە
چیرۆكی پارچە شوێنەوارەكە
لە بەیروت قاچاخچییەک هەیە بەناوی ئەبو توعمە، خۆی و براکەی لە شاری بازل ی سویسرا و لە نیویۆرک دوکانی ئەنتیکەخانەیان هەیە، لە ساڵی ١٩٩٩ ئەم پارچە ساختەیەیان دروستکردووەو فرۆشتویانە بە ملیاردێریێكی مەکسیکی پاولا کوسی لە شاری زوریخ و ووتوویانە لە سوریا هێناومانە.
دواتر ئەم پارچەیە دەگاتە نیویۆرک و لەوێ پرۆفیسۆر موسکارێللا ئەم پارچەیەی بەرچاو دەکەوێت، كە نیشانی مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان درابوو، چونکە لە ٢٠١٢ موسکارێللا باسی کردبوو وتبووی ساختەیە، هەر لەبەر ئەوەش بوو کە لە بازاڕی نیویۆرک لێی گەڕابوون تا لەکاتی فرۆشتنیدا بە ٩٩٥ هەزار دۆلار لەلایەن گومرگی ئەمریکاوە گیراو و درایە ئۆباما بۆ ئەوەی بابەتەكەی ئێرانی پێدروست بكرێت.
ئەمە یەكێكە لەو بابەتە گرنگ و گەورانەی كە لەنێوان ئێران و ئەمریكادا بە گەورەترین ئابڕوچونی سیاسیی ئێرانیەكان ناو نرا و بە ئۆباماش دەوترا شەیتانەكەی تاران.