وەزیری ناوخۆی نەمسا: هێرشەکەی ڤییەنا تیرۆریستی بووە
حازم جەعفەر/ باڵکێش
شەوی ڕابردوو لە ناوەڕاستی ڤییەنای پایتەختی نەمسا، کردەوەیەکی “تیرۆریستی” ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران.
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/11/3، کارل نێهامەر، وەزیری ناوخۆی نەمسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەی شاری ڤییەنا، سێ کەس گیانیان لە دەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
وتیشی “هێرشبەرەکە لە لایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکراوە و گیانی لە دەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی ڕووداوەکە زیاتر لە 1000 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە.