وەزیری پلاندانان: تادێت هەژاریی لە عێراق زیاتر دەبێت
هەواڵ
خالید بەتال نەجم وەزیری پلاندانانی عێراق لە راگەیەكراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەپێی ئەو بەدواداچونەی بەهاوكاری بانكی نێودەوڵەتی و رێكخرای یونسێف و تیمێكی ئۆكسفۆرد و راوێژكارانی سندوقی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان لەسەر كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر رێژەی هەژاری كردویانە دەركەوتوە رێژەی هەژاری لەعیراقدا زۆر بەرزبوەتەوە.
ئەوەشی راگەیاندوە:بەپێی بەدواداچونەكە دەركەوتوە 11 ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتی عیراقی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، لەكاتێكدا لەپێش سەرهەڵدانی كرۆنا ژمارەكە نزیكەی 10 ملیۆن كەس بووە، هەروەها رێژی هەژاری ئەو كەسانەشی كە تەمەنیان لەخوار 18 ساڵانەوەیە دوای هاتنی كۆرۆنا گەیشتوەتە 38%.