دەستکەوتە داراییەکانی پۆستی سەرۆککۆمار چین؟

هەرچەندە تا ئێستا کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی نەبۆتەوە، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستەکە. بەپێی زانیاریەکان، پارتیش هیچ لاریەکی نییە، بەڵام بەو مەرجەی بۆ بەرهەم ساڵح نەبێتەوە.

بەپێی بەدواداچوونێکی باڵکێش، پۆستی سەرۆکی کۆمار، چەندین دەستکەوتی دارایی هەیە کە گرنگترینیان ئاشکرا دەکەین.

موچەی فەرمی سەرۆک کۆماری عێراق، 100 ملیۆن دینارە و یەک لیوا پاسەوانی تایبەتیشی هەیە کە مووچەیان لەسەر حکومەتە و نەسریەشیان کراوەیە.

هەروەها، مینحەیەکی 5 ملیۆن دۆلاری بۆ سەرۆک کۆمار دیاریکراوە بۆ بەخشین و خەرجی و ئۆتۆمبێل و فڕۆکەی تایبەتیش بە گەشتەکان ئامادەن.

هەروەها ستافێکی تایبەتی پزیشکی بۆ سەرۆک کۆمار و خانەوادەکەی دیاریکراوە و دەیان خزمەتکاریش لە ماڵ و کۆشکەکەیدا هەن.

ھەواڵی زیاتر