چین و ئێران رێککەوتنێکی بازرگانی و سەربازی بۆ ماوەی 25 ساڵ واژۆدەكەن

هەواڵ
هەرچەندە هێشتا هەردوولا واژۆكردنی گرێبەستەکەیان ڕانەگایاندووە، بەڵام سەرچاوەکانی هەواڵ ناوەرۆکی گرێبەستە 25 ساڵییەکەی چین و ئێرانیان ئاشکراکردووە، کە خۆی لە بوارەکانی بازرگانی و نەوت و سەربازی و هاوکاری داراییدا دەبینێتەوە.

بەپێی ئەو رێککەوتنەکە کە بۆ ماوەی 25 ساڵ لە نێوان تاران و بەیجین درێژەی دەبێت

چین رۆژانە 38٪ بەرهەمی نەوتی خاوی ئێران دەکڕێت و، بە بڕی 280 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و غازی ئەو وڵاتەدا دەکات.

بەشێکی دیکەی رێککەوتنەکە بواری هاوکاری دارایی و بانکییە، چین لە 5 ساڵی یەکەمدا بڕی 120 ملیار دۆلار دەداتە ئێران بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی.

چین بە پێی رێککەوتنەکە دەتوانێت بنکەی سەربازی لە ئێراندا بکاتەوە، بە تایبەت لە نیەکێک لەو چوار  دوورگانەی ئێران دەیخاتە بەردەستی بۆ وەبەرهێنان کە دوورگەی کیش یەکێکە لەوان.

هەر بە پێی رێککەوتنکە چین چەند شارێکی پیشەسازی زیرەک لە ئێران دروست دەکاتو لە بەڕیوەبردنیاندا هاوکاری ئێران دەکات.

هەرچەندە هێشتا بە فەرمی ناوەرۆکی رێککەتنەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لە ناوخۆی ئێراندا نارەزایی زۆرە، ئەحمەدی نەژادی سەرۆکی پێشووی ئێران لەوبارەیەوە دەلێت: رێککەتنەکە بە نهێنی گەل کراوەو  رەوایەتی لە لایەن گەلەوە پێنادرێت، چەنکە زیان بەسەروەری ئێران دەگەیەنێت. ئەم جگە لەوەی رێککەوتنەکە لەلیەن ئەمریکاو نەیارەکانی ئێران و چینەوە رەتدەکرێتەوە، زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بازرگانیی دەریایی ولاتانی کەنداویش دەگەیەنێت.

ھەواڵی زیاتر