توركیا: دەمانەوێـت لیبیا سەقامگیر بێت

هەواڵ
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئامانجەکانی دەستێوەردانی وڵاتەکەی لەکاروباری ناوخۆی لیبیا رونکردەوە و رایگەیاند، ئامانجیانه‌ ده‌سته‌به‌ری سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ بکەن و له‌رێگه‌یه‌وه‌ ئاسایشی توركیا گره‌نتی بكه‌ن.

ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی له‌باره‌ی پێشهاته‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌سه‌رویانه‌وه‌ پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ لیبیا و خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست دوا و ئامانجەکانی دەستێوەردانی وڵاتەکەی لەکاروباری ناوخۆی لیبیا رونکردەوە و رایگەیاند، ئامانجیانه‌ ده‌سته‌به‌ری سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ بکەن و له‌رێگه‌یه‌وه‌ ئاسایشی توركیا گره‌نتی بكه‌ن.

ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه‌كرد ئاسایشی توركیا راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاسایشی سه‌رجه‌م دراوسێكانی و روداوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئامانجیانه‌ ده‌سته‌به‌ری سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ بکەن و له‌رێگه‌یه‌وه‌ ئاسایشی توركیا گره‌نتی بكه‌ن.

لەوەڵامی ئەوە بۆچی تورکیا لەلیبیا و پشتیوانی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی ئەو وڵاتە دەکات، کاڵن رایگەیاند،” دوای ده‌ستپێكردنی پێكدادانه‌كان، له‌سه‌ر خواستی حكومه‌تی لیبیا، له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردودا، رێككه‌وتننامه‌یه‌كمان واژۆكرد؛ رێككه‌وتننامه‌ی هاریكاریی سه‌ربازیی و ئاسایش، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌دا، پشتیوانیی حكومه‌تی شه‌رعی دەکەین كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش دانی پێدا ناوه‌،.  هه‌مو كه‌س ئه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ به‌ ده‌ستوه‌ردانی توركیا هاوسه‌نگییه‌ك بۆ پێكدادانه‌كان گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌.”

راشیگەیاند، “ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستوه‌ردانانەی وڵاتەکەمان نه‌بوایه‌، ئه‌وا له‌ لیبیا پێكدادانه‌كان زۆر قووڵتر ده‌بونه‌وه‌ و مرۆڤی زۆرتر ده‌مردن و بگره‌ دابه‌شبونی لیبیاش ره‌نگه‌ ببوایه‌ته‌ كارێكی حه‌تمی.” 

گوتیشی،” له‌ ئێستادا پێكهاته‌یه‌كی دولایه‌نه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌ له‌ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا سه‌ره‌تا هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببه‌ین، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا به‌هۆی هێرشی دوژمنكارانه‌ی حه‌فته‌ره‌وه‌، حكومه‌تی سه‌راج مافی به‌رگریی له‌خۆكردنی هه‌یه‌، به‌كارهێنانی ئه‌م مافه‌شیان، دیسان مافێكه‌ له چوارچێوه‌ی‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا جێكراوه‌ته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ هاریكارییه‌كانمان له‌و بواره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌ چڕیی درێژه‌ی هه‌یه‌.”

ھەواڵی زیاتر