تره‌مپ: سه‌رسامم به‌ پوتین

دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا ده‌ڵێت، “پەیوەندیم لەگەڵ پوتین، سەرۆکی ڕوسیا زۆر باشه‌ و ئه‌و منی بە دڵە و منیش ئەوم بە دڵە و ئەوەش، شتێکی خراپ نییە.”

دۆناڵد ترەمپ، لە وەڵامی ئەوانه‌ی ڕەخنەی لێدەگرن، لەسەرپه‌یوه‌ندییه‌كانی لەگەڵ لە ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا و کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور ده‌ڵێت، “ڕەخنەکانیان جێی بایەخ نین.”

ڕاشیگه‌یاندووه‌، “كه‌ به‌ ڤلادیمێر سەرسامە و ئه‌ویش پێی سەرسامه‌ و به‌ شتێكی خراپیشی نازانێت.”

ده‌شڵت، “خەڵکی دەڵێن من لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ڕێکم و ئه‌وه‌ به‌ مەترسیدار ده‌زانن. نا، ئەوە باشە و من هەوڵدەدەم ڕازیی بکەم و شەڕ دەستپێنەکات.”

ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی ئه‌مریكی، له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات، كه‌ ترەمپ، یەکەم سەرۆکی ئەمریکایە له‌ مێژوودا، کە بەمجۆرە بە ئاشکرا و بە ڕاشکاوی سەرسامبوونی خۆی بە هاوتا روسیەکەی دەربڕیبێت.

ھەواڵی زیاتر