لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم حاجیان دەگەڕێنەوە کوردستان

رۆژی 7ـی ئایاری 2026، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو سعوودیە بەڕێکەوتن. بڕیاریشە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەرجەمیان بگەڕێنەوە کوردستان. ئەمە بەقسەی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان

کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای  بڕیاری دەسەڵاتی فرۆکەوانی عیراق بە کردنەوەی ئاسمانی عیراق و کورردستان بە ڕووی گەشتەکاندا و لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق بڕیاردرا کە گەشتەکان ئاسایی بکرێنەوە.

گوتەبێژی حەج و عومرە باس لەوەش دەکات، هەموو حاجیانی کوردستان بە رێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە و بڕیاریشە سبەی گەشتەکان وەکوو خۆیان بەردەوام بێت و لە ماوەی دوو رۆژدا سەرجەم حاجیانی کوردستان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان بە رێگەی ئاسمانی.

ئەمساڵ پێنج هه‌زار و 120 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی وڵاتی سعوودییەیان کردووە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، کە دوو هەزار و 368 ئافرەت و دوو هەزار و 752 پیاون.

ھەواڵی زیاتر