ئەمریکا لە مانگی نۆڤەمبەر ڤاکسین دابەشدەکات

سنەتەری نیشتیمانی ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگرتن لە نەخۆشییە گوازراوەکان، داوای لە دەسەڵاتدارانی سەرجەم ویلایەتەکانی ئەمریکا کردووە ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگرتن و دابەشکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا.

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، کە ئەو سەنتەرە فەرمییە پزیكشییەی ئەمریکا بە نووسراو هەر ٥٠ ویلایەتەکەی ئەمریکا و چەند شارێکی تری گەورەی ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە، کە ڤاکسینی ئەمریکی پێش وادەی خۆی بەرهەم دێت، بۆیە دەبێت ئامادەکاری تەواو بکەن  بۆ چۆنێتی دابەشکردنی ڤاکسین لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، کە هاوکاتە لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

 بەشی یەکەمی ئەو ڤاکسینانەی دەگاتە ویلایەتەکانیش، دەبێت بەسەر کارمەندانی تەندروستی و ئەو کەسانەدا دابەش بکرێت کە لە هەموو کەس زیاتر مەترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لەسەرە.

ھەواڵی زیاتر