خامنەیی: خیانەتەکەی ئیماڕات زۆر ناخایەنێت

ئیماڕات وەڵامی قسەکانی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێرانی دایەوە و رایگەیاند، ئەو لێدوانانە پێچەوانەی ئەو تێڕوانینانە کە بەدوای دواڕۆژێکی باشتر بۆ ناوچەکە دەگەڕێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/1 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەمال مەشار، بەڕێوبەری بەشی پلاندانانی سیاسەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات، وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی ئیسڕائیلیدایەوە وتی “ڕێگای ئاشتی بە قسەی ڕەق قیرتاو نەکراوە، هەروەها ئەم جۆرە لێدوانانە پێچەوانەی ئەو تێڕوانینەیە کە بەدوای دواڕۆژێکی باشتردا دەگەڕێت بۆ ناوچەکە.”

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/1 خامنەیی، ڕەبەری باڵای ئێران رایگەیاند، “رێککەوتنی ئیسڕائیل و ئیماڕات خیانەتێکە زۆر ناخایەنێت و وەک پەڵەیەک بۆ ئیماڕات دەمێنێتەوە.”

ھەواڵی زیاتر