پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
ئەمرۆ شەممە، 23/3/2024 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستیەکەی پایتەختی روسیا دەکات.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم. هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکان و خەڵک و حکومەتی ڕووسیا لەم ساتە سەختەدا.