ژمارەی كوژراوانی هێرشەكەی مۆسكۆ بەرزبووەوە

ژمارەی كوژراوانی هێرشەكەی مۆسكۆ بۆ 93 كەس بەرزبووەتەوە و چاوەڕێ دەكرێت زیاتریش بەرز ببێتەوە.

لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كۆنسێرتەكەی مۆسكۆ ڕایگەیاند: لەم ساتەدا، ئەو زانیارییە هەیە كە 93 كەس كوژراون. ئەوە چاوەڕوانكراوە كە ژمارەی كوژراوان بەرزتر ببێتەوە.

ئاژانسی ئینتەرفاكسی ڕووسیا بڵاویكردەوە: دەزگای هەواڵگری ڕووسیا 11 كەسیان دەستگیركردووە كە گومان دەكرێت پەیوەندییان بە هێرشەكەوە هەبێت.

داعش بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆ گرت و هێرشەكەش لە سەر ئاستی نێودوڵەتی بە شێوەیەكی بەرفراوان سەركۆنە كرا.

ھەواڵی زیاتر