سەرۆک بارزانی ئیدانەی پەلامارە تیرۆرستیەکەی مۆسکۆ دەکات

رۆژی شەممە 23ی ئاداری 2024، سەرۆک مەسعوک بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی ئێکس بۆ ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی ڕابردووی شاری مۆسکۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی ڕابردووی شاری مۆسکۆ دەکەین کە تێیدا هاووڵاتیانی مەدەنی و بێتاوان کرانە ئامانج.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە دەکەم و خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین.

ھەواڵی زیاتر