لیژنەی دارایی: 800 هەزار فەرمانبەری نوێ داده‌مه‌زرێنرێن
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات، له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا 800 هه‌زار فەرمانبەری نوێ به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زرێنرێن.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئەندامی لیژنه‌ی دارایی لە په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له بودجه‌دا جێگه‌ی دامه‌زراندنی 800 هه‌زار فەرمانبەری حكومی به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی جێكراوه‌ته‌وه و بودجه‌ش به زۆرینه‌ی سیاسی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت.