ماكۆرۆن: گەلی فەرەنسا هاوخەمی لوبنانە

سەركۆی فەڕەنسا بەهۆیی تەقینەوەكانی شاریی بەیروتی پایتەختی لوبنانەوە پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: گەلی فەرەنسا هاوخەمی لەگەڵ گەلی لوبنان ڕادەگەیەنێت و پشتیوانیان دەبین.

ئیمانوێڵ ماكۆرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە پەیامێكدا ڕایگەیاند: هاوخەمی گەلی لوبنانیین و داوا لە لایەنە پەیوەندی دارەكان دەكەین  بەزووترین كات هۆكاریی ئەو رووداوانە بدۆزنەوە و تاوانبارەكانیان بەسزا بگەیەنن.

      ئێوارەی دوێنێ 4-8-2020  دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لەناو بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە 100 كەس كوژران و 400 كەسیش بریندار بوون.

ھەواڵی زیاتر