ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، کە پێنج کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی شۆفێری بارهەڵگرێک دەستگیرکردووە کە بە ڕەچەڵەک عەرەب بووە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
هێزەکانمان ئەوکەسانەی دەستگیرکرد کە عەرەبێکیان لەچەمچەماڵ لەڕێگەی ناوشوان کوشت
شەوی ۱٥ / ٣ / ٢٠٢٢ / کاتژمێر (١٠) شەو لە قەزای چەمچەماڵ نزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێلەکان لەڕێگەی ناوشوان پێنج کەس بەناوەکانی (م ، ب ، م ) (ب ، ب ، ع) (ھ ، ڕ ، ع ) (ھ ، ع ، م ) (ک ، م ، م ) کەدانیشتوی قەزاکەن تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی
بارهەڵگر دەکەن
شۆفێری بارهەڵگرەکە بەناوی (سەباح حەسەن خەڵەف ) لەنەتەوەی عەرەب پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی سپارد
دەستبەجێ هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕوداوەکە
سەرەنجام هەر پێنج تۆمەتبارەکە دەدۆزرێنەوە و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە لەبەرواری( ۷ / 4 / ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیردەکرێن و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیاندا دەگیرێت
تۆمەتبارەکان لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراون
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی