پارتی بە بڕیارێک کەناڵی ڕووداو بایکۆت دەکات

به‌پێى فه‌رمانێكى حزبى كه‌ رۆژى 7ى نیسان، ده‌رچووه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى هه‌ولێرى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌وه‌ ئه‌و حزبه‌ داوا له‌ كادیره‌كانى ده‌كات لێدوان بۆ كه‌ناڵى رووداو نه‌ده‌ن.

له‌ ده‌قى فه‌رمانه‌كه‌دا كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م لق و مه‌كته‌به‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان كراوه‌ هاتووه‌، “ماوەیەكە تەلەفزیۆنی رووداو موراعاتی ئەمنی نەتەوەیی ناكات، هەندێك بابەت دەوروژێنێ لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندا نییە، بۆیە دەبێت هەڤاڵان خۆیان لە چاوپێكەوتن لەگەڵ تەلەفزیۆنی رووداو بپارێزن، تا ئەو كاتەی كەناڵەكە بە رەفتارەكانیدا دەچێتەوە”.

ھەواڵی زیاتر