هۆشدارییەک بۆ ئەو کەسانەی کاغەزی ئەلەمنیۆم بەکاردێنن
دیارە بەداخەوە لە زۆر شوێن دەبینین كاغەزی ئەلەمنیۆم بەكادێت بۆ برژاندنی خۆراك لەناو فڕن دا بە تایبەتی ماسی گۆشت و مریشك و تەماتە و پەتاتە كە ئەمەش زیان بە تەندروستی مان دەگەیەنێت ئەو ئەلەمنیۆمەی بەكاردێت كوالیتی نی یە و لەبەر گرانی ئەلەمنیۆم بەشی زۆری لە موادی نایلۆن تێكەڵ دەكرێت و بەناوی ئەلەمنیۆم دەفرۆشرێت ،
به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ چێشت لێنان به فره‌وانی به‌كارده‌هێنرێت شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن ده‌سبه‌جێ بوه‌ستن له به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه زیانی زۆر گه‌وره‌یان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.توێژینه‌وه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌نه، كه كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم كاتێك خواردنه‌كانی پێ ده‌پێچرێ و ده‌خرێته ناو فڕنه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به پله‌ی گه‌رمی به‌رز ئه‌له‌منیۆم ده‌ست به توانه‌وه ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه تێكه‌ڵ ده‌بێ و گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات.
زۆربوونی ئه‌له‌منیۆم له جه‌سته ده‌بێته هۆی تووشبون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و داخورانی ئێسك و به خێرایی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ناو ده‌بات، گرفتی گه‌وره بۆ گورچیله و مێشك و ڕژێنی ده‌ره‌قی و جگه‌ر دروست ده‌كات و كۆئه‌ندامی ده‌مار تێك ده‌دا ،
به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ برژاندنی ته‌ماته و لیمۆ و په‌تاته و ڕووه‌كه‌كان زیانه‌كانی دوو هێنده مه‌ترسیدارتر ده‌بن، بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێویسته له به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ دروست كردنی خواردن دوور بكهونهوە.
لەشكر حمید
ئەندازیاری خۆراك