وەزارەتی تەندروستی جۆرە شیرێکی منداڵان قەدەغە دەکات

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان داوا لە تەندروستیی هەولێر و لیژنەکانی قایمقامیەت دەکات دەست بەسەر جۆرە شیرێکی چینیی تایبەت بە منداڵاندا بگرن کە لە بازاڕەکاندا هەیە.

وەزارەتی تەندروستی لە نووسراوێکدا  رایدەگەیەنێت ، جۆرە شیرێکی چینی بە ناوی (ئۆپتیلاک) لە پێوەرەکانی کوالێتیی کۆنتڕۆڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەرنەچووە و هیچ تایبەتمەندییەکی تەندروستیی تێدا نییە. هۆکارێکی دیکەی ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی عێراق هاوردەکردنی هەموو بەرهەمە شیرەمەنییەکانی چین و ئەو خۆراکانەی شیری چینییان تێدایە، بە یاسا  قەدەخە  کردووە.

وەزارەت داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر کردووە بە زووترین کات  لەلایەن  لیژنەکانی قایمقامیەتەوە دەست بەسەر ئەو شیرەدا بگرن و بە  راپۆرتێک  ئەنجامی هەڵمەتەکە ئاراستەی وەزارەت بکەن.

ھەواڵی زیاتر