هێزەکانی سەرایا سەلام چەک دادەنێن

هێزەکانی سەرایا سەلام لە سامەڕا، وەک یەکەم گرووپی حەشدی شەعبی چەکەکانیان رادەستی حکوومەتی عێراق دەکەنەوە.

چەک و تەقەمەنییەکانی سەرایا سەلام رادەستی پۆلیسی فیدراڵی یان سوپای عێراق دەکرێنەوە، ئاڵاکەیان داگرت و ئاڵای عێراقیان هەڵکرد.

ئەم هێزە لە سێ یەکە و چوار هێزی گەورە پێکدێت و پێشبینی دەکرێت لە نێوان 20 بۆ 50 هەزار چەکداریان هەبێت. هاوکات ماوەیەک پێش ئێستا رایانگەیاند، ئامادەن چەکەکانیان رادەستی حکوومەت بکەن.

لە دوای ساڵی 2014 و سەرهەڵدانی مەترسییەکانی داعش بۆ سەر شوێنە ئایینییەکان لە سنووری سامەڕا، چەکدارانی سەرایا سەلام باڵادەستییان لە ناوچەکەدا هەبووە.

جگە لە سەرایا سەلام، عەسائیبی ئەهلی حەق لە چەند رۆژی رابردوودا رایانگەیاند، ئامادەن چەکەکانیان رادەستی حکوومەت بکەن.

هەندێک هێزی عێراق رەتیان کردووەتەوە بەدەم داواکارییەکەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بچن. لەوانەش کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا سەربە ئەبو ئالائی وەلائی، بزووتنەوەی نوجەبا سەربە ئەکرەم کەعبی، حیزبوڵڵای عێراقی و چەندین هێزی دیکە.

ھەواڵی زیاتر