هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربکەن کە شەوی 8ـی ئایار لە کەلار بە ماتۆڕسکیل پاسێکی پر لە گەشتیارییان بێزار دەکرد، ئێستاش بەگوێرەی ماددەی 495ـی یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند؛ شەوی8ـی ئایاری 2026، لەدوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون توانرا لەکەمترین ماوەدا ئەو تۆمەتبارانەی کەبەماتۆرسکیل بوونە هۆی بێزارکردنی پاسێکی گەشتیاری لە شاری کەلار دەستگیربکرێن و رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە بەپێ ماددەی495 لەیاسایی سزادانی عێراقی.
هەروەها ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەگەڵ تاوانباران، لەگەڵ ئەمەشدا ئەو گەشتیارانە دەتوانن بێن و سکاڵای خۆیان تۆمار بکەن.