ئەمڕۆ شەممە 09-05-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا.
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەیدا، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، هەروەها هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە،دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.