سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان دەکات و تێیدا هاتووە: جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسیەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و ئالنگارییەکان و دوورخستنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کێشە و ئاڵۆزییەکان دەکەینەوە.
دەقی پەیامەکە سەرۆک بارزانی:
بەبۆنەی 31ی ئادار ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانیان دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەو بۆنەیەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان لە خەباتی گەلانی عێراق و گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و دژایەتیکردنی دیکتاتۆریدا هەیە.
لەو یادەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسیەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و ئالنگارییەکان و دوورخستنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کێشە و ئاڵۆزییەکان دەکەینەوە.