ڤیدیۆ.. پیاوێکی ئایینی لەگەڵ ژنێکدا یەکتر ماچ دەکەن

سەید عەلی شەریفی، پیاوێکی ئایینی “مۆدێرنی” شیعەیە و دانیشتووی ناوچەی سەدرە لە بەغدا، سەید عەلی ناسراوە بەوەی لە هەڵسوکەوتی رۆژانەیدا لەگەڵ ئافرەتان زۆر کراوەیە. 

سەید عەلی شەریفی لە نوێترین گرتە ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت رووخساری کچێک ماچ دەکات، ئەوەش وەکو خۆی دەڵێت، دووچاری هەڕەشەی کوشتنی کردووەتەوە و دەڵێت: “بەنیازم روو لە شاری هەولێر بکەم بۆ رزگارکردنی ژیانی خۆم و خێزانەکەم.”  

سەید عەلی شەریفی دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە لە هەژماری خۆیدا لە فەیسبووک لە پەخشێکی راستەوخۆی فەیسبووکدا دەرکەوت و رایگەیاند: “لە راستیدا ناتوانم وەڵامی تەلەفۆن بدەمەوە، چونکە هەڕەشەی زۆرم لێدەکرێت؛ بۆیە جانتام ئامادە کردووە و بەنیازی چوونم بۆ هەولێر تاوەکو دۆخەکە ئارام دەبێتەوە.” 

سەید عەلی شەریفی هەر لە راستەوخۆکەدا زەرفێکی کاخەز دەخاتەڕوو کە لەسەری نووسراوە، “سەگێکی نەفرەتلێکراوی و کۆتاییت نزیکبووەتەوە”؛ دواتر گولـلەیەک لەنێو زەرفەکەدا دەردەهێنێت و دەڵێت: “بەم زەرفە ئەم گولـلەیەیان بۆم ناردووە.” 

ژێدەر

رووداو

ھەواڵی زیاتر