پەرلەمانتارەکەی گۆڕان گۆرانییەکی دیکەی بڵاوکردەوە

گۆران عومەر پەرلەمانتاری گۆڕان نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی “مەستانە”بڵاوکردەوە.پەرلەمانتارەکە نووسیویەتی: “بەرهەمێکی نوێم بەهاوکاری چەند ژەنیاری بەتوانای شاری سلێمانی بە ناوی مەستانە پێشکەش دەکەم بە هەواداران و گوێگرانی هونەر”.گۆران عومەر دەشڵێت: “ئومێدەوارم ئەم بەرهەمە نوێیە جێگای ڕەزامەندی ئێوەی ئازیز بێت”.گۆران عومەر، لە دایکبووی ساڵی 1983-ە و  خاوەنی چەندین گۆرانییە و لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە سەر لیستی گۆڕان خۆی کاندید کرد و بووە پەرلەمانتار.

ھەواڵی زیاتر