بۆچی گەنجانی تازە پێگەیشتوو دەبنە هاوڕەگەزباز؟

هاوڕەگەزبازی، لە کوردستاندا هێشتا حاڵەتێکی نامۆیە و نەبووەتە دیاردەیەکی بەربڵاو، بەڵام گەشەیەکی خێرا دەکەن و هەندێ ئامرازیش هەن، گەنجانی تازە پێگەیشتووە پەلکێش دەکەن بۆ نێو ئەم دیاردە نامۆیە.
لە هەرێمی کوردستان، چ ئایین و چ کولتوور، رێگە بە هاوڕەگەزبازی نادات، بەڵام ئێستا پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە هەندێ گرتەی وروژێنەر گەنجانی تازە پێگەیشتوو لە خشتە دەبەن.
نووسەر کوردۆ شابان لەوبارەیەوە دەڵێ”نازانم هۆکارەکەی چییە، لەم ماوەیەدا، چەندان جار گەنجان (هەم کچ و هەم کوڕ) داوام لێ دەکەن بابەتێک لەسەر هاوڕەگەزبازی بنووسم و ڕای خۆیشمی تێدا ئاشکرا بکەم؟ هەرگیز پشتیوانیی ئەو مافە ناکەم کە بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران داکۆکی لێ دەکات، بەڵکوو بە هەموو شێوەیەک دژایەتی دەکەم، چونکە بە هەڵەیەکی گەورە بەرانبەر سرووشت دەیبینم و بێز و قێزی لێ دەکەمەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێم باشە، هەموو ئەو کچانەی بوونەتە لێسبیان، ئەو کوڕانەی دوودەگین، لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت چارەسەری دەروون و گیانیان بۆ بکرێ و لەو هەڵەیە ڕزگار بکرێن کە ئاژەڵەکانیش ڕەتی دەکەنەوە، نەوەک ببینە فڕەنسا و ئیتاڵیا و وڵاتانی تر، ئەدەب و هونەریان بخەینە خزمەت. هەڵبەت ئەدەبی ئێمە لەو باسە بەدوور نییە؛ شیعرەکانی شێخ ڕەزا، پڕیانە لە حەز بۆ مێرمنداڵ کە هەم هاوڕەگەزبازییە هەم دەستدرێژی”.
کوردۆ شابان باسی ئەوەش دەکات کە، خاتوونێکی تووشبوو، لە ڕێی نامەوە سەرکۆنەی کردم، بۆچی وەک نووسەرێک، داکۆکییان لێ ناکەم! کاتێک گوتم: تۆ بە نەخۆش دەزانم، منی وەک مرۆڤێکی کۆنەپەرست و داگیرکراوی هەژموونی ئایین لەقەڵەم دا.
ئەو نووسەرە هۆشداری دەدات و دەڵێ”پێویستە هۆشداریی ئەوەشتان بدەمێ، ئاگاتان لە منداڵەکانتان بێت. بەهۆی کامێرای سێڵفییەوە، بەپێی تەمەن و ڕەگەزەکانیان، ڕێکلامی جۆراوجۆریان بۆ دەنێرن کە بەلایانەوە ئاسایی بێت، دوو مێ لێویان لە یەکتری ئاڵاوە، دوو نێر لە ئامێزی یەکتریدان. لەپڕ نەوەیەک دروست دەبێ، لەسەر ئەم هەموو عیلم و فەننە، پێشکەوتن و ئازادی لە هاوڕەگەزخوازیدا دەبیننەوە، خۆشیان هەو نەبن، داکۆکی لە مافی ئەوان دەکەن، وەک چۆن هەموومان خزممان لە ئەورووپا هەیە و دەبینین چۆن بە ماف و ئازادیی هەڵبژاردن لەقەڵەمی دەدەن و گاڵتە بەو سەردەمانە دەکەن کە بە نەخۆشی دانرا بوو”.

ھەواڵی زیاتر