ڤیدیۆ.. کوڕێک دایکە پیرە پەککەوتەکەی ناچار دەکات بە قادرمەدا بچێتە خوارەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دەگوترێت لە گوندێکی وڵاتی میسردا گیراوە، گەنجێکی دایکە بەساڵاچووە پەککەوتەکەی ناچار دەکات بە قادرمەیەکدا بچێتەوە خوارەوە، دایکەکەش لەبەر بێتوانایی قاچ و جەستەی، بە دانیشتنەوە هەوڵدەدات بچێتە خوارەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، چونکە لەکاتی چوونە خوارەوەی دایکەکەدا، کوڕەکەیی و بووکەکەی گاڵتەی پێدەکەن.

دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە، هێزە ئەمنیەکان کوڕەکەیان دەستگیرکردووە، بەڵام دایکەکە چووەتە بنکەی پۆلیس و بە گریانەوە داوای ئازادکردنی کوڕەکەیی کردووە و وتوویەتی” تەنیا بۆ خۆشی ئەو کارەی کردووە و کوڕەکەم زۆرباشە لەگەڵم و ساڵی پێشوو بردوومی بۆ حەج”.
بەڵام پۆلیس باوەڕ بە قسەکانی دایکی ناکات و پێیانوایە لەژێر کاریگەریی سۆزی دایکایەتی ئەو قسانە دەکات بۆ ئەوەی کوڕەکەی ئازاد بکەن.

ھەواڵی زیاتر