زانیارییەکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی ماست دەخۆن

کاتێک سەرقاپی سەتڵى ماست دەکەیتەوە یان کاتێک ماستەکە دەشکێنیت پاش چەند خوولەکێک بڕێک ئاوى زەردى کاڵ لەناو ماستەکەدا سەر دەکەوێت، ئەمەتان چەندین جار بینیوە.

بۆ چارەسەرى ئاوى ماست دوو هەڵوێستتان گرتۆتەبەر، یەکەم یان ڕشتووتانە یانیش بە کەوچکێک تێکەڵ بە ماستەکەتان کردۆتەوە.

لەڕاستى هەڵویستى یەکەم هەڵەیە، چونکە ئاوى ماست لە لاى پسپۆڕانى بوارى خۆراک و تەندروستى بە WI ناسراوە، هەرچەندە لە ڕواڵەتدا تەنها ئاوە، بەڵام سەرچاوەیەکى دەوڵەمەندى پرۆتین، پۆتاسیۆم و کالسیۆمە و بە تێکەڵکردنەوەى لەگەڵ ماستەکەدا هەموو ئەم ماددانە تێکەڵ بە ماستەکە دەبێتەوە بەمەش ماستەکە دەولەمەند دەبێتەوە بەو ماددانە و سوودى زیاتر بە جەستە دەگەیەنێت.

شارەزایان و پزیشکانیش خواردنەوەى ئاوى ماست بۆ ئەو کەسانەى شەکرى خوێنیان بەرزە لە بەیانیاندا پێشنیار دەکەن چونکە رێژەیەکى بەرچاو لە کالسیۆم و پۆتاسیۆمى جەستەیان دابین دەکات، هەروەها شەکرى خوێتیش هاوسەنگ دەکاتەوە.

جێى ئاماژەیە، ئاوى ماست نابێت بڕژرێت بەڵکو هەروەک چۆن ئاومیوەیەک دەخۆنەوە پێش خواردنى کەمێک ڕایدەوەشێنن بە هەمان شێوەش ئاوى ماست دەبێت تێکەڵ بە ماست بکرێتەوە.

لەشکر حمید ئەندازیاری خۆراک

ھەواڵی زیاتر