دەیان وتارم بینیوە بەسەر شان و باڵی سڵێمانیدا نووسرابوون

لەم دوو سێ ڕۆژەدا کە ڕێککەوتی کوشتنی«قاسم سڵێمانی»بوو، دەیان وتارم بینیوە بەسەر شان و باڵی سڵێمانیدا نووسرابوون، سەرداری شەھید، شەھیدی ئاشتی، سەربازی ئیسلام و…ھتد، ھەموو ئەوانەش نووسەرەکانیان خۆیان بە نوخبە و ڕۆشنبیری کۆمەڵگە دەزانن، کەچی ئەگەر نووسەرێکی کوردپەروەر بە جۆرێک لە جۆرەکان، بە یەک دێڕیش ڕێزی لە تێکۆشانی سەرۆک بارزانی گرتبێت خراوەتە بەر ڕەحمەتی جنێو و تەشھیری جاشپاسدارەکان، خۆیان دەیان وێنەیان لەگەڵ قاسم سڵێمانی و مەھدی موھەندیس و عامری و فەییاز و نازانم کێ چرکاندووە و بە شانازیشەوە لە واڵی خۆیان لە فەیسبوک دایانناوە، بەڵام ئەگەر فەرماندە یان پێشمەرگەیەکی ماندو، کادرێک، لایەنگرێکی پارتی، سەربەخۆخوازێک یان ھاووڵاتییەکی کوردپەروەر وێنەیەک لەگەڵ یەکێک لە ماڵەبارزان گرتبێ و لە فەیسبوکی خۆی پۆستی کردبێت، یەکسەر ھەموویان بە یەک ئاواز پیایدا ڕشاونەتەوە و بە کۆیلە و عەوام و گەندەڵیان کردووە.

ئەمە کاریگەری چەکی نووسین و ڕاگەیاندنە، وێنەکانی ئەوان یادگارین لەگەڵ پیاوی گەورە و شۆڕشگێڕ! وتارەکانی ئەوان قسەی سەردەم و دنیای ڕۆشنگەرین، بەڵام وێنە و وتار و دەرکەوتن و حەماسی خەڵک بۆ کوردایەتی و پارتی و ماڵەبارزان عەیبەن و نیشانەی کەم سەوادین! ئەھا لە مناوەرەی نووسین و ڕاگەیاندندا جاڕی حەق و نەزاھەت لای ئەوانە، کێیان بوێت دەیکەنە شۆڕشگێڕ و فریادڕەس و پیاوی ئەڵڵا، کێشیان بوێت دەیکەنە کۆیلە و بێسەواد، کێ دەمەوەرتر بوو شۆڕشگێڕ و ڕۆشنبیر ئەوە، کێ وشەباز و دەملووستر بوو حەق و دادپەروەری ھەر لای ئەوە.

دەوترێت ژمارەیەک شوێنکەوتەی ئایینی«جوو»بە(فرۆید)یان وتووە: دەڵێی چی ھەوڵ بدەین منداڵەکانمان لەسەر ئەوە ڕابێنین چیدی وابەستەی جووایەتی نەبن و، بەدوای خۆیاندا بگەڕێن؟ لە وەڵامدا وتوویەتی«شتی وا نەکەن، دنیا بە جووایەتی جوان دەبێت».

چۆن نووسەر و ڕووناکبیرەکانی جوو ھەوڵیاندا خەڵک لە ڕۆژئاوا دوور بکەونەوە لە کەنیسە تا، جێکردنەوەی دەستەڵاتی خۆیان لە دنیا لە بەردەم جووەکاندا ئاسان ببێت، ئاواش ئەمانە بە ڕێگای نووسین و کاریگەری ڕاگەیاندنەوە بابەتی کوردبوون لای کۆمەڵگە بە گشتی و گەنج بە تایبەتی ناشیرین بکەن تا، جاشایەتی ببێتە پڕۆسە و شتێکی عەقڵانی و ئاسایی، بۆ ئەوەی چیدی بە موڕتاحی خەریکی گەوجاندنی خەڵک و چنینەوەی پارە و مەنسەبی خۆیان بن.

لوقمان بیارەیی

ھەواڵی زیاتر