تەرمی شوانەکەی ھەولێر دۆزرایەوە

ڕاگەیندراوێک لەنووسینگەی پارێزگارى هەولێر

وێڕای دەستخۆشیمان لەهێزەکانى (بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانى) و ڕێکخراوەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی لەگەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی لافاوەکەی شەوی 17/12/2021، بەردەوام بوون کە به‌هۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیان تەرمەکانیان دۆزرایه‌وه‌ و دوو هاووڵاتی بێسەروشوێن بوون بەناوەکانی( ئومێد شامل) و منداڵێک بەناوی (دانەر نەبەز)، سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.1.6 تەرمی هاوڵاتی (ئومێد شامل) دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2022.1.6

ھەواڵی زیاتر