باڵکێش ناوی کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکات

تەنیا دوو ڕۆژ ماوە بۆ یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، تا ئێستا بە فەرمی کاندیدەکانی سەرۆکایەتییەکانی عێراق ئاشکرا نەکراون، بەڵام باڵکێش لە ڕێگەی سەرچاوەیەکەوە ناوی کاندیدەکان بڵاو دەکاتەوە.

بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی ئێران، یەکێتی سێ کەسی کاندید کردووە، ئامانج لەوەش ڕاگرتنی دڵی پارتییە کە تا ئێستا بە دووبارە کاندید کردنەوەی بەرھەم ساڵح ڕازی نییە.

باڵکێش لە ڕێگەی سەرچاوەیەکی باڵای ناو یەکێتییەوە زانیویەتی، ھەریەکە لە خەسرەو گۆڵ محەمەد و عیماد ئەحمەد و بەرھەم ساڵح کاندیدن و بەپێی زانیارییەکان، خەسرەو گوڵ بەھێزترینیانە.

یەکێتی ئامانجیەتی ئێران و لایەنە شیعییەکان کاندیدەکانی پەسەند بکەن، لەبەرئەوە ھەریەکە لە خەسرەو گوڵ و عیماد ئەحمەدی کاندید کردووە کە کوردی شیعە مەزھەبن.

لە ئەگەری بوونی خەسرەو گوڵ بە سەرۆک کۆمار و دووبارە بوونەوەی مستەفا کازمی بە سەرۆک کۆمار، عێراق دەکەوێتە دەست دوو کەسی ئەمنی، خەسرەو گوڵ سەرۆکی پێشووی دەزگای زانیاری یەکێتی و مستەفا کازمی، سەرۆکی پێشووی ھەواڵگری عێراق.

ھەواڵی زیاتر