“کەسێک زەوی سلێمانی داگیربکات چۆن دەتوانێ خزمەتی بکات”

عەلی حەمە ساڵح، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێ”مانگی پێشوو لە مەرزی باشماخ، 45 ملیۆن دۆلار کاری قاچاخی کراوە”.

عەلی حەمەساڵح لە پۆستێکدا لە ساڵیادی دامەزراندی شاری سلێمانیدا نووسیویەتی ” یەکێک زەوی ئەم شارە داگیربکات! ڕۆژانە خەریکی قاچاخچێتی بێت بەسەر خەڵکەکەی! چۆن دەتوانێت خزمەتی ئەم شارە بکات”.

پۆستەکەی عەلی حەمە ساڵح

لە باشماخ مانگی پێشوو ٤٥ ملیۆن دۆلاری( چوار ھەزارو ٥٠٠ دەفتەر) دەستکەوتی قاچاخچێتی بوو! .

بەھەزاران دۆنم بەناوی ھێزی ئەمنی و چەکدار داگرکراوەو مەتر مەتر بەدەیان ملیۆن دۆلار فرۆشرا..

یەکێک زەوی ئەم شارە داگیربکات! ڕۆژانە خەریکی قاچاخچێتی بێت بەسەر خەڵکەکەی! چۆن دەتوانێت خزمەتی ئەم شارە بکات!!

باشترین خزمەتێک بە سلێمانی بکەن کۆتایھێنانە بە قاچاخچێتی و ھەڵوەشاندنەوەی داگیرکردنی ھەزاران دۆنم زەوی بەناوی پێشمەرگەو ھێزی ئەمنی.

ھەواڵی زیاتر