عێراق: سێ سەرباز كوژران

لە هێرشی چەكدارانی داعشدا بۆ سەر سوپایی عێۆاق لە پارێزگای سەڵاحەدین و لە ناوچەی متێبیجە کوژران و دوانی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوە ئەمنییەکان  بۆ میدیا عێراقیەكان ئاشکرایانکردووە، سەربازەکان سەر بە فەوجی دوو، لیوای ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدینن و هێرشەکەش لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجام دراوە.

كوژرانی ئەو سێ سەربازە عێراقیە لە كاتێكدایە كە بەردەوام فرۆكەكانی هاوپەیمانان لە ناوچەكانی خوارووی عێراق و دیالە و سەلاحەدین بەردەوام چەكدارانی داعش بۆردومان دەكات و لە تازەترین زیانیاریشدا باس لەوە دەكرێت كە 8 چەكداریی داعش كوژراون

ھەواڵی زیاتر