ئاسایشی شاره‌زوور دزێكی ده‌ستگیركرد
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئاسایشی شارەزوور ده‌ستگیركردنی کەسێکیان ڕاگه‌یاند، کە بە چەک و دەمامکەوە هەڵیکوتاوەتە سه‌ر مارکێتەکان و دزی لێکردوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارەزوور له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، “له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور، بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێو‌و و نایاساییه‌كان و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان، شه‌وی ڕابردوو پێنج شه‌ممه، 22ی ئۆكتۆبه‌ر، هێزه‌كانمان توانییان ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیربكه‌ن، كه چه‌ند ڕۆژ پێشتر به چه‌ك و ده‌مامكه‌وه كاری دزی كردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هه‌ندێك ماركێت و دوكانی ئه‌نجامداوه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ژ، ع، ح)ه و ته‌مه‌نی 19 ساڵه و له سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه.”