لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە شێخان سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ یەکشەممە 22-03-2026، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری دهۆک ڕوویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە لە سنووری گوندی قایماوەی سەر بە قەزای شێخان ڕوویداوە، ئۆتۆمبێلی خێزانێک بەهۆی لادان لە ڕێڕەوی خۆی کەوتە ناو ئاوەوە و بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس و برینداربوون چوار کەسی دیکە.
لەکاتی دروستبوونی ڕووداوەکەدا، تیمی بەرگریی شارستانیی قەزای بەردەڕەش توانیویانە 4 کەسی دیکە لە ناو ئاوەکە بە زیندوویی دەربهێنن و لە خنکان ڕزگاریان بکەن.
تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترن لە هۆکاری کەوتنی ئۆتۆمبێلەکە بۆ ناو ئاوەکە.