گەشتە ئاسمانییەکانی توركیا و هەرێم دەستپێدەکاتەوە-هەواڵ
هێڵی فڕۆکەوانیی تورکش ئێرلاین، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەمموز، ڕایگەیاند گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ وڵاتانی جیهان لە کۆتایی مانگی تەمموزدا دەستپێدەکەنەوە، لەنێویشیاندا گەشتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
تورکش ئێرلاین لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی ڕاگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکانیان لە کۆتایی مانگی تەمموزدا کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتی ئەوەی بە گەشتیاران داوە، ئەو تکتانەی لەنێوان ڕۆژی 21ی ئازار بۆ 31ی ئابی 2020 کڕدراون و نەتوانراوە گەشتیان پێ بکرێت، بیانگۆڕن.
بەپێی ماڵپەڕەکە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق، لە ڕۆژی 1ی ئابەوە دەست پێدەکەن، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە هەفتانە پێنج گەشت ئەنجام دەدرێن، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیشەوە، هەفتانە چوار گەشتی ئاسمانی.