نزیكەی ٢٠٠٠تووشبووی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە-هەواڵ
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 240 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراون و 14 تووشبووی دیکەیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، دوو هەزار و 232 پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسەکە کراون و ئەو 240 تووشبووە بە گوێرەی پارێزگا و ئیدارەکان بەم جۆرەن:
هەولێر: 70 تووشبوو
سلێمانی: 77 تووشبوو
دهۆک: سێ تووشبوو
هەڵەبجە: 14 تووشبوو
گەرمیان: 76
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، هەزار و 946 تووشبوو چاکبوونەتەوە کە بەم جۆرە بەسەر پارێزگا و ئیدارەکاندا دابەشبوون:
هەولێر: 75 کەس
سلێمانی: هەزار و 850 کەس (لە ماوەی دوو هەفتەی پێشوو تاوەکو ئەمڕۆ)
هەڵەبجە: هەشت کەس
گەرمیان: حەوت کەس
راپەڕین: شەش کەس
هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە 14 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە کە لەم شارانەن:
سلێمانی: نۆ تووشبوو
هەڵەبجە: دوو تووشبوو
گەرمیان: دوو تووشبوو
راپەڕین: تووشبوویەک
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 18 هەزار و 649 کەس کەرەنتین کراون، پشکنین بۆ 162 هەزار و 291 کەس کراوە کە نۆ هەزار و 695 کەسیان تووشبوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 324 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 340 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.