وەرگرتنەوەى قەرزى کۆمپانیاکان دەستیپێکرد_هەواڵ
هەواڵی پەیوەندیدار
- نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم 14/7/2020ئابوری
- نرخى نەوت دابەزى 14/7/2020ئابوری
- نرخی دراو لە بازاڕەکانی هەرێم13/7/2020ئابوری
- نرخی زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە 13/7/2020ئابوری
- نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان 13/7/2020ئابوری
وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکومەت لە کۆمپانیا و سەرمایەداران دەستیپێکردووە و تائێستا قەرز لە دوو قەرزار وەرگیراوەتەوە، هەرچەندە رێکارەکان دەستپێکردووە، بەڵام هەنگاوەکان بە خاوی بەرێوەدەچن.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی (850) ملیار دینار قەرزی لای كۆمپانیاكانە، رۆژی (10/2/2020) بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان بە وەکالەت، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم بانکە بازرگانیەکان کرد بۆ وەرگرتنەوەى قەرزەکان و سێ مانگ مۆڵەت درا بە کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان قەرزەکانیان بگەڕێننەوە و مۆڵەتەکە (10/5/2020) کۆتایی هات.
سەرەتای مانگی پێنچی رابردوو لەگەڵ کۆتایهاتنی مۆڵەتەکەدا، حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریدا رێکارە یاساییەکانی وەرگرتنەوەی قەرزەکان دەستپێبکات.
دوای تەواوبوونی ماوەی سێ مانگەكە رێكارە یاساییەکان بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانە تەواوبووە کە قەرزیان لایە و یەکێک لە رێکارەکانیش دەستگرتنە بەسەر ئەو موڵكانەی كە وەكو بارمتە لای حكومەت دایانناوە بۆ وەرگرتنی قەرزەكانیان.