بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا مەکسیکییەکان پەنا بۆ مردنی پیرۆز دەبەن
بەشێکی خەڵکی مەکسیک باوەڕیان وایە، ئەگەر پەنا بۆ پەیکەری “مردنی پیرۆز”ببەن، لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیانپارێزێ.
ڕۆژانە سەدان کەسی مەکسیکی سەردانی پەیکەری “سانتا میوریتی” دەکەن و قوربانی بۆ دەکەن، ئەمەش بۆ ئەوەیە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بیانپارێزێ.
مەکسیکییەکان ڕۆژانە دەچنە بەردەم پەیکەری “گریم ڕیبەر” کە بەرزییەکەی 22 مەترە و لێی دەپاڕێنەوە و قوربانی بۆ دەکەن بۆ ئەوەی بیانپارێزێ.