وێنە.. لە سلێمانی تۆپەڵێک موو لە گەدەی گەنجێکدا دەرهێنرا

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دوای گەیاندنی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ، بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار و تێکچونی باری تەندروستی، بۆ دیاریکردنی حاڵەتەکەی  لەلایەن پزیشکانەوە بڕیاردرا کە(ناضۆر) یان کرداری هەناوبینی گەدەی بۆ ئەنجام بدرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “لەلایەن پزشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرسی جگەری فێرکاری حاڵەتەکەی دیاری دەکرێت کە بریتیە لە گیرانی گەدەی نەخۆشەکە بەهۆی بوونی مووی قژ لەناو گەدەیدا، بەڵام بەداخەوە بەهۆی زۆری بوونی موو نەتوانرا بەئامێری هەناوبینی هەمووی دەربهێنرێت دەبێت لە ماوەیەکی کەمدا نەشەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەشی ئیشکگری نەشتەرگەری لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار دوای (۳) کاتژمێر نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا توانرا ژیانی گەنجەکە رزگار بکرێت .

ھەواڵی زیاتر