ناو و وێنەی سێ منداڵی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاوکرایەوە

میدیای عێراقی ناو و وێنەی سێ منداڵی ئەبوبەکر بەغدادی، ئەمیری پێشووی ڕێکخراوی داعشی بڵاوکردەوە.

منداڵەکان ناویان فاتیمە و حەسەن و عەبدوڵایە و ئێستا لە زیندانەکانی عێڕاقدا دەستگیرکراون.

ئەسما محەمەد، ژنی پێشووی ئەبوبەکر بەغدادی، دوای پێنج ساڵ لە کوژرانی هاوسەرەکەی، بۆ یەکەمجار قسەی بۆ میدیا کرد و باسی ژیانی تایبەتی خۆیان و منداڵەکانیشی کرد.

ئەبوبەکر بەغدادی لە ژیانیدا چوار جار هاوسەرگیری کردووە.

عەبدوڵا ئەبوبەکر بەغدادی

حەسەن ئەبوبەکر بەغدادی

فاتیمە ئەبوبەکر بەغدادی

ھەواڵی زیاتر