زرێبار بە جوانییەکەی ئەفسووناوییەوە دەرکەوت
زرێباری هەورامی، لە نوێترین دەرکەوتنیدا ستایڵێکی نوێ دەپۆشێت و دەبێتە جێی سەرسوڕمانی فانەکانی.
زرێبار، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە نوێترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە زیاتر وەکو بازرگانێک دەردەکەوێت نەک خانمە پێشکەشکارێک، کە پێشتر بەوهۆیەوە ناوبانگی پەیداکرد.
زرێبار ساڵی 1993 لەدایكبووە و وەك بێژەرەی هەواڵ لە كەناڵی (NRT) دەركەوت، بەڵام چەند ساڵێکە وازی لە بێژەری هێناوە و كارگەیەكی تایبەتی دوورینی جل و بەرگی دامەزراندووە.