886 كەسی تر تووشی كۆرۆنا بوون و 29 كەسی تریش گیانیان لەدەستدا

كاروان كه‌لاری/

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاو كردوە و ڕایگه‌یاند: “886 كەسی تر لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون.”

بەپێی ئامارەكەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 886كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و 29 كەسی تریش بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌، 7ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانیش هۆشدارییان به‌ هاوڵاتیاندا و ڕایانگه‌یاند، كه‌ سلێمانی له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكی مرۆیی مه‌ترسیداردایه‌ و ڕۆژ به‌ ڕۆژ ئاماره‌كانی توشبوون و مردن به‌ كۆرۆنا ڕوو له‌ هه‌ڵكشان ده‌كه‌ن.

ھەواڵی زیاتر