ئەمریکا سزا نێودەوڵەتییەکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە

ئەمریکا سزا نێودەوڵەتییەکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە و هۆشداری دەداتە نەتەوە یەکگرتووەکان لە شکستهێنان جێبەجێکردنی سزاکان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ” حکومەتی ئەمریکا بڕیاریداوە بە چالاککردنەوەی پرۆسەی “سناپباک” تایبەت بە گەڕاندنەوەی سەرجەم سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا، پێویستە لەسەر نەتەوە یەکگرتووەکان  کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو سزایانە بکات.

 لە راگەیەنراوکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا ئەم بڕیارە یەککلاییکەرەوەی داوە، چونکە سەرباری شکستی ئێران لە جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی لەبارەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش شکستیهێنا لە درێژکردنەوەی بڕیاری قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە ئێران کە نەتەوە یەکگرتووەکان 13 ساڵە سەپاندوویەتی بەسەر ئەو وڵاتەدا، کەمتەرخەمی ئەنجوومەنی ئاسایش رێگەی بۆ ئێران خۆش دەکرد لە رۆژی 18ی مانگی 10ی ئەمساڵەوە هەموو جۆرە چەکێک بکڕێت.

ھەواڵی زیاتر