ئەمڕۆ حزبە کوردستانییەکانی کەرکووک کۆدەبنەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ حزبە کوردستانییەکانی کەرکووک کۆدەبنەوە و ئامانجیانە بگەنە چارەسەرێک بۆ کێشەکانی کورد لە پارێزگایە.

محەممەد دووشیوانی، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە مەڵبەندی یەکێتی بەڕێوەدەچێت و لەسەر داوای یەکێتی دەبێت.

لەبارەی بەشداریکردنی حزبەکانیشەوە وتی”هەموو حزبە کوردستانییەکان بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشتکراون”.

کۆبوونەوەکە زیاتر راوێژکاری دەبێت بۆ چۆنیەتی چارەسەر کردنی گرفتەکان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.

ھەواڵی زیاتر