بەڕێوەبەری ئێف بی ئای: چین هەوڵی دزینی لێکۆڵینەوەکانمان لەبارەی کۆرۆنا دەدات

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا – FBI دەڵێ، هاککەرە چینییەکان سەنتەری لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی چارەسەری کۆرۆنا دەکەنە ئامانج و زانیارییە نهێنی و نوێیەکانیان دەبەن، ئەوەش بە “گەورەترین هەڕەشە” بۆ سەر ئایندەی ئەمریکا ناودەبات. کریستۆفەر واری، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا رۆژی سێشەممە 7-7-2020 لە گوتارێکیدا بۆ پەیمانگای هودسن لە واشنتن دەڵێت، هەموو 10 کاژێر جارێک لەلایەن چینەوە هێرشی ئەلکترۆنییان دەکرێتەسەر و “تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار جار لەلایەن چینەوە هەوڵی دزین و هاککردنی پێگەکانمان دراوە”. دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندجارێک هێرشی کردووەتە سەر چین و پێیوایە، “ئەگەر چین زووتر هۆشداری بدایەتە جیهان ، نەخۆشییەکە ئاسانتر کۆنترۆڵدەکرا”.  رۆژی سێشەممە 7-7-2020 ئیدارەی ترەمپ، کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاگادارکردەوە کە ئەمریکا بەفەرمی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کشاوەتەوە، چونکە پێیوایە، سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا هاوکاریی زیاتری رێکخراوەکە دەکات، “بەڵام چین دەستی بەسەر رێکخراوی تەندروستیی جیهاندا گرتووە”. بڕیاری کشانەوەکەش لە 6ـی تەممووزی 2021 جێبەجێدەکرێت. 

ھەواڵی زیاتر