توركیا كۆتایی به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی هێنا له‌ خاكی هه‌رێم

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، گەڕان و پشکنینەکانیان لە درێژەی ئۆپراسیۆنی (چنگی پڵنگ) لە باشوری کوردستاندا کۆتایی پێهاتووه‌.

چه‌ند مانگێكه‌ سوپای توركیا به‌ پاساوی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)‌، ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌ژێرناوی (چنگی پڵنگ)، له‌ناو خاكی هه‌رێم ده‌ستپێكردووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌یان هاوڵاتی سڤیل بوونه‌ته‌ قوربانی و له‌ ترسی بۆردوومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش چه‌ندینه گوندی نزیك له‌ ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ چۆڵكراون، به‌ڵام كه‌مێك پێش ئیستا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی له‌ خاكی هه‌رێم ڕاگه‌یاند‌.

كۆتایی هێنان به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ خاكی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌ به‌غدا، ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی توركیاشی كرد و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ ته‌یب ئۆردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه‌ و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پته‌وتركردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر