تۆمەتبارێک لە هەولێر دەستگیر کرا
لە شاری هەولێر تۆمەتبارێك لە لایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیركرا، كە ماددەی هۆشبەریشی بەكارهێناوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو، بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسكیل و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هەروەها تەقەكردن لە نێو شەقام، دوای چاودێریكردن، تۆمەتبارەكە دەستگیر کرا.
راگەیاندراوەكەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە كرد، لە كاتی دەستگیركردنیدا، تۆمەتبارەكە كەرەستەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرو دەمانچەیەك و كلاشینكۆفك و چەكێكی تر لە جۆری (جێرسە) و چەقۆیەك لە ماڵەكەیدا دەستیان بەسەردا گیرا، تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەكانی داناو بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بڕیاری بەندكردنی بۆ دەرچووە.